ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی ئیلام
چوارشەممە ۲۶-۰۲-۱۴۰۳   |  15-05-2024
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گوڵان، حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” ئەو حوکمە بە سەریاندا سەپێنرابوو، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
ناسناوی دوو کەسیان بە ناوەکانی ڕەزا غوڵام حسێنی تەمەن ٢١ ساڵ و فەروخ خان محەممەدی تەمەن ٦٠ ساڵ ڕاگەیەندراوە. شایانی باسە، ڕەزا غوڵام حسینی ساڵی ڕابردوو و فەرەخ خان محەممەدی ١٤ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حومی سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو.