سەرلە بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی “پەیمان ئەڵڵا وەیسی”، بەندکراوی تەمەن ٣٧ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەیمان ئەڵڵاوەیسی پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو برای عەلی ئەڵڵا وەیسی بەندکراوی سیاسیی پێشووە کە ڕۆژی ڕابردوو چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو. لە لایەکی دیکەوە، ڕوژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ئەلیاس ڕەزایی” تەمەن ٤٠ ساڵ و “ناسر شەفیعی” تەمەن ٣٧ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” و “کشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و بە ئێعداممەحکووم کرابوون، حوکمەکەیان لە زیندانەکانی گورگان و کەرەج بەکردەوە دەرهات.