فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شاراوەی بەندکراوێک لە زیندانی دزفوول
هەینی ۲۷-۰۵-۱۴۰۲   |  18-08-2023

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، بەندکراوێکی خەڵکی شاری بۆکان، بەشێوەی شاراوە لە زیندانی دزفوول لەسێدارە دراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیبراهیم مەولوودپوور تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان کە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی چوارشەممە لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی ڕژیم حوکمی ئێعدامەکەی لە زیندانی دزفوول بەکردەوە دەرهات. جێگای ئاماژەیە، هەواڵی ئێعدامی ئەم بەندکراوە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە لایەن ڕاگەیەنەرەکانی ڕژیم بە تایبەت ڕاگەیەنەرەکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادپەروەری ڕژیم بڵاونەکراوەتەوە.