فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شاراوەی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کرمان
یەکشەممە ۱۵-۰۷-۱۴۰۳   |  06-10-2024

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ڕەزبەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی شاری میرجاوە سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەناوی “حەبیبوڵڵا محەممەدزەهی”، تەمەن ٤٥ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو ڕۆژی هەینی بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی ئێعدامەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابۆوە و بێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی و مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵیان حوکمەکەی جێبەجێ کراوە. حەبیبوڵڵا محەممەدزەهی سێ ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.