ئێعدامی شاراوەی بەندکراوێک لە زیندانی قزڵحساری کەرەج
پێنجشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۳   |  21-11-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “موجتەبا قاسمیان” تەمەن ٤٠ ساڵ و دەرچووی کۆلێج لە بەشی بەڕێوبەری بازرگانی و خەڵکی کرماشان، بە شێوەی شاراوە لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی قاسمیان لەم پێوەندەدا ڕایگەیاندووە: موجتەبا لە خەزەڵوەری ١٤٠١، بە پیلانی گروپێک دەستبەسەر و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ لە دژی خۆیی کراوە و پاشان تەنیا لە یەک کۆبوونەوەی دادگایی کراندا، بە تۆمەتی “قەتڵ” حوکمی ئێعدامی بە سەردا سەپێنراوە. شایانی باسە، حوکمی ئێعدامی ئەم بەندکراوە بەبێ ئاگادار کردنەوەی پارێزەرەکەی و بەبێ ئەنجامدانی کۆتا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی، جێبەجێ کراوە.