سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، شەش بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە بەندەرعەباس و شیراز بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان”، ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی “ئەمینوڵڵا نارۆیی”، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی زابۆل، “حەمزە گەڕاوەند” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کۆهدەشت و “ئازاد عەبدوڵڵاهی” تەمەن ٤٥ ساڵ و دانیشتووی بەندەر عەباس لە زیندانی ناوەندیی بەندەر عەباس جێبەجێ کرا. جێگای ئاماژەیە، ئەمینوڵڵا نارۆیی لە سێ ساڵ پێشتر و حەمزە گەڕاوەند لە دوو ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها ئازاد عەبدوڵڵاهی، نۆزدە ساڵ لەمەوبەر لە پەروەندەیەکی هاوبەش لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. لە لایەکی دیکەوە، سەرلە بەیانی هەمان ڕۆژ، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “جەواد ئەمیری” تەمەن ٣٥ ساڵ و “نەقی قوربانی” تمەن ٤٠ ساڵ و هەردوو خەڵکی بەندەرعەباس و هەروەها “ڕەزا ڕۆستەمی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شیراز، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە زیندانی عەادڵ ئاوی شیراز ئێعدام کران.