فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی پێنج بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
سێشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۳   |  30-04-2024

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابڕدوودا، سزای سێدارەی پێنج بەندکراو بە ناوەکانی “مەحموود مەنگلی، عەلیڕەزا سەرگوڵزایی، حەسەن شادمان، بەراهوویی (ناو نادیار) و مۆحسین کەرەمی” لە زیندانەکانی بیرجەند، قائێن و وەکیل ئابادی مەشهەد جێبەجێ کراوە.
بەپێ ئەم ڕاپۆڕتە، بەرەبەیانی سێشەممە ١١ی گوڵان، سزای سێدارەی مەحموود مەنگلی (گێرگیج)، ٤٢ ساڵ و خەڵکی شاری ساڵح ئاوا سەر بە پارێزگای خوراسان ڕەزەوی لە زیندانی ناوەندی بیرجەند جێبەجێ کرا. هاوکات، سزای سێدارەی عەڵیڕەزا سەرگوڵزایی، ٢٥ ساڵ و خەڵکی زاهیدان و دانیشتووی تاجر ئاوا مەشهەد لە زیندانیی ناوەندی وەکیل ئاباد جێبەجێ کرا. پێشتریش، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گوڵان، سزای سێدارە سێ بەندکراوی ەڵکی بەلوچستان بە ناوی موحسین کەرەمی، ٢٨ ساڵ، حەسەن شادمان و بەندکراوێکی دیکە بە ناوی بەراهوویی (ناو نادیار)، لە زیندانیی قائێن خوراسان ڕەزەوی جێبەجێ کرابوو. سەرجەم ئەم پێنج بەندکراوە، بە تۆمەتی بەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە، دەستبەسەر و سزای سێدارە بە سەریاندا سەپێنرابوو. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوانە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە میدیا حکومەتییەکان بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە ناوەندی دادوەری ڕژیم بڵاو نەکراوەتەوە.