فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی تەورێز
چوارشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۳   |  28-08-2024

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانان، حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراو بە ناوەکانی “شاپوور حسێنی” خەڵکی تەورێز، “عیرفان عەبدولعەزیزی” خەڵکی کەرکووک و دوو هاووڵاتی ئەفغانستانی بە ناوەکانی “حوبوڵڵا” تەمەن ٣٢ ساڵ و “موشەڕەف” تەمەن ٢٧ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی تەورێز جێبەجێ کرا.
ئەم چوار هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندی تەورێز گوازرابوونەوە. شایانی باسە، عیرفان عەبدوڵعەزیز سێ ساڵ لەمەوبەر، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەستی پاسەوانێکی کارگەی چیمەنتۆ” دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها شاپوور حسێنی دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر” و “حوبوڵڵا و موشەڕەف”  لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی گواستنەوەی چەکدارانەی مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و لەلایە دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو.