ئەشکەنجەدانی تازەلاوێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ
دوشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۱   |  13-02-2023
کیانووش ئەعزەمی” تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ، کە لەم دواییانەدا لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن ئەم هێزانەوە بەشێوەیەکی دەڕەندانە ئەشکەنجە دراوە.
شایانی باسە، ناوبراو کە هێشتا نەگەیشتووەتە تەمەنی یاسایی، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی شاری جوانڕۆ بە تۆمەتی، “ئاژاوەگێڕی و هەوڵی تێکدانی ئاسایشی گشتی”، بە ١٠ مانگ زیندان و ٧٤ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە. جێگەی ئاماژەیە، “کیانووش ئەعزەمی” ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا ئەشکەنجەی جستەیی و دەروونی کراوە. ناوبراو لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگایکردنەکەی ئازاد کراوە.