ئەشکەنجەی دڕندانەی هاووڵاتیەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد
دوشەممە ۲۸-۰۹-۱۴۰۱   |  19-12-2022
سیاوەش هووهەق، خەڵکی مەهاباد کە لە ڕەوتی ئاخێزی جەماوەری ئەو شارە دەستبەسەرکرابوو، نزیک بە دوو مانگە لە ژێر دڕندانەترین ئەشکەنجەکانی ناوەندەکانی ڕژیم دایە.
سیاوەش هووهەق لە سەرەتاکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەو ناوەندە گوازرایەوە. بەپێی ئەو زانیاریەکان، ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تەنیا یەکجار توانیویەتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی کورت بە بنەماڵەکەیەوە بگرێت.
هەر لەم ڕاستایەدا، بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە لە ژێر هەڕەشە و گوشاری هێزەکانی سپای پاسداراندابوون بۆ میدیایی نەکردنەوەی هەواڵی دەستبەسەرکرانی ڕۆڵەکەیان.