فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەشکەنجەی دەروونی لوقمان قادری لە زیندانی نەغەدە
هەینی ۰۶-۰۵-۱۴۰۲   |  28-07-2023

لوقمان قادری بەندکراوی سیاسی زیندانی نەغەدە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین جار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێەوە، هەڕەشەی کوژران و بێسەروشوێن کرانی لێکراوە و چەندین جاریش بەرەوڕووی بەڕێوەبردنی تیربارانی ساختە بووەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لوقمان قادری کە پاش ٨ مانگ و نیو ئەشکەنجە و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزابوو، لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا بۆ شوێنگەلێکی نادیار ڕاگوێزراوە، بەتوندی لێی دراوە و هەڕەشەی کوژران و بێسەروشوێنکرانی لێکراوە و چەندین جاریش بە شێوەی ساختە، تیرباران کراوە. جێگای ئاماژەیە، لوقمان قادری، پێشتر لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشارەوە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم”، بە دوو ساڵ و ٧ مانگ زیندان و ١٦ ڕۆژ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو و ئەم حوکمە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠١، لە زیندانی ورمێ، بە ناوبراو ڕاگەیەندرابوو. ناوبراو، لە پووشپەڕی ١٤٠١، پاش کۆتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێەوە بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.
پێویستە بوترێ کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠، هێزە ئەمنییەتییەکان لە ڕێگای “پیرانشار_پەسوێ” ناوبراویان دەستبەسەر کردبوو.