رۆژی چوارشەممە ١٨ی رەشەممە، ”ئەمیر عەباس ئازەرەم وەند” بە بڕیاری دادگا بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ٤ساڵ و ٣مانگ بەندکرانەکەی، ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا. رۆژی سێشەممە ١٧ی رەشەممە بەرابەر بە ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن، ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی شاری تاران، لە پارکی دانشجوی ئەو شارە رێورەسمێکیان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنەوە بەڕێوەبرد. لەو رێورەسمەدا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە هێرشێکی دڕندانەدا بۆ سەر بەشداربووانی ئەو رێوڕەسمە و ئازار و ئەزیەتێکی زۆر، چالاکوانێکی بەشدابوویان بە ناوی ” ئەمیر عەباس ئازەرەم وەند” یان بە لێدان و کوتان دەسبەسەر کرد و بۆ شوینێکی نادیاریان گواستەوە.
شایانی باسە ناوبراو لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و لەلایەن دادگای تارانەوە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی وڵات و پڕوپاگاندا دژی نیزام حوکمی ٤ساڵ و ٣مانگ بەندکرانی بەسەرداسەپاوو.