ئەگرکەوتنەوە لە ئاویەری شاری سنە
شەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۱   |  24-09-2022
به‌پێی ئەو هەواڵانەی له شاری سنه‌وه بەدەستمان گەیشتوون، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ١ی ڕه‌زبه‌ر، ئاوریان له كێوی ئاویه‌ر به‌ردا.
به پێی ئەو ڕاپۆرتە، به‌كرێگیراوانی كوماری ئیسلامی له ترسی ئاخێزی جەماوەری، ئاگریان به پووش و په‌ڵاشی كێوی ئاویه‌ره‌وه ناوه و ته‌م و دوكه‌ڵێكی ڕه‌ش ئاسمانی شاره‌كه‌ی داگرتووه، خەلکی تیکۆشەری شاری سنە ڕایانگەیاندووە، ئیمە وێرای کوژاندنەوەی ئاگرەکە، له خۆپێشاندانهكانیشدا به‌رده‌وام به‌شدار ده‌بین.