فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی هەمیشەیی دوو ئۆتۆمبێلی هەڵگری بنەماڵەی دادخوازەکانی شاری سنە
چوارشەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۲   |  05-07-2023

دوو ئۆتۆمبێلی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی جەمیل کووهی و جەماڵ ئەمجەدی، ئەو شۆفێرانەی کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بنەماڵەی گیانبەختکراوانی شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولانی بۆ شاری سەقز و بۆکان گواستەوە، بڕیاری ڕاگیرانیان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە نوێ کرایەوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەگەری ئەوە هەیە کە پاسەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە کە لە ماوەی ١٩ ڕۆژی ڕابردوودا و لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بۆ هەمیشە دەستیان بەسەردا بگیردرێت و تەنیا هۆکاریشی گواستنەوەی بنەماڵەی دادخوازەکانی کوردستان بۆ شاری سەقز بووە. جەمیل کووهی و جەماڵ ئەمجەدی، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٩ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکراوانی ئاخێزی جەماوەریی شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولان، لە کاتی گەڕانەوەیان لە گۆڕستانی گیانبەختکردووانی شارەکانی سەقز و بۆکان، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون و ئۆتۆمۆبیلەکانیشیان دەستیان بەسەردا گیراوە. ئەم دوو شۆفێرە ڕۆژی هەینی، ٢٦ی جۆزەردان، هاوکات لەگەڵ هاشم ساعدی، ئەحمەد ڕەحیمی، ئارمان حەبیبی و عەبدولڕەحمان نەسری، ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکراوانی شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولان، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد بوون.