فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئەگەری مانگرتن لە خواردنی رەزا شەهابی
دوشەممە ۱۶-۰۳-۱۴۰۱   |  06-06-2022

ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی جۆزەردان،ڕەزا شەهابی ئەندامی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئوتوبوسرانی تاران و دەوروبەر، لە ریگای تەلەیفوونەوە بە بنەمالەکەی راگەیاندووەکە : ئەگەر تا ٢٢ جۆزەردان لە زیندان ئازاد نەبێت، بە هۆی درێژەی مانەوەی نایاسایی بوونی لە زیندان، دەست دەداتە مانگرتن لە خواردن.
شایانی باسە کە ڕەزا شەهابی ئەندامی ناسراو و هەڵسووراوی سەندیکایی، رۆژی ٢٢ی مانگی گولان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە مالەکەی خۆی بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کرا.