فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بارودۆخی دەستبەسەرکراوان لە مەهاباد لەوپەڕی خراپیدایە
پێنجشەممە ۱۰-۰۹-۱۴۰۱   |  01-12-2022

بارودۆخی ئەو کەسانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکان لە مەهاباد دەستبەسەر کراون، لەوپەڕی خراپیدایە و هیچ پێڕاگەیشتنێک بە زیندانیان ناکرێت. ئەو سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوە کرد کە کۆمەڵێکی بێئەژماریان لە دەستبەسەرگەکانی ئیتلاعاتەوە هینراوەنەتە زیندانی مەهاباد. لەبەر زۆریی ڕێژەی زیندانییان، خواردنی پێویست لە زیندان بوونی نییە و زیندانییان لە بارودۆخێکی خراپدا بەسەر دەبەن.
لە خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی ڕابردوودا تا ئێستا دەیان کەس لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کراون و کۆمەڵێکی زۆریان دوای لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی گشتی شار کراون و ئێستا زیندانی مەهاباد پڕ لەو زیندانییانەیە کە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستبەسەر کراون.