فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بارودۆخی نالەباری بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی میناب
چوارشەممە ۰۷-۰۴-۱۴۰۲   |  28-06-2023

کەماڵ شەریفی، تەمەن ۵١ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، بەندکراوی سیاسی و ڕۆژنامەنووس کە ماوەی ١۵ ساڵە لە بەندیخانەدایە، تا ئێستاش لە بەندی تاوانە مەترسیدارەکانی بەندیخانەی میناب لە پارێزگای هورمزگان ڕاگیراوە و لە مافە سەرەتایییەکانی وەک مافی ئازادیی کاتی و تەنانەت مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە. ئەم بەندکراوە سیاسییە لە دادگایەکی ۵ خولەکی و لە لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە سەرۆکایەتیی دادوەر “شەقایەق” بە تۆمەتی “موحاڕبە لە ڕێگەی ئەندامەتیی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان”، سزای ٣٠ ساڵ بەندکردن و دوور خرانەوە بۆ بەندیخانەی میناب بەسەریدا سەپاوە و هەروەها لە هەموو مافەکانی بەندکراوان وەک ئازادیی کاتی، کارکردن و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەر جۆرە پەیوەندییەکی تر بێبەری کراوە. ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ، بە نامرۆڤانەترین و دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجە کراوە.