بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵان، لانیکەم بیست هاووڵاتیی خەڵکی مۆرمۆری سەر بە شاری ئاودانان کە ناسنامەی سێزدە کەسیان بە ناوەکانی “خەیروڵڵا یوسف زادە، مستەفا عەلیزادە، یارمخان عەلیزادە، عسمەت دۆستی، سەعید تەوحیدی، کامبیز تەوحیدی، شارام سەید کەرەمی، ئەمیرحسێن زارعی، عەلی گولمورادی، ڕەزا موحێبی، میلاد ئەروونە، موسلیم ئەروونە و وەلی موحسنی” ئاشکرابووە، لە لایەن لەقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئیلام بانگ کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییانە کە پێشتر بە تۆمەتی “بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” دەستبەسەر کرابوون و بە وەرگرتنی بەڵێن نامە لە دادگای تاوانەکانی ئیلام دۆسییەکەیان بە داخراوی ڕاگەیندرابوو، دەبێت لە ماوەی ١٠ی ڕۆژی داهاتوو بە دابین کردنی پارێزەر خۆیان بە دادگا بناسێنن.