بانگکران و دەستبەسەرکرانی کورتماوەی سێ هاووڵاتی لە شاری بانە
چوارشەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۲   |  03-05-2023
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گوڵان سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سیوچی خواروو” سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی جەعفەر عەبدووڵڵا پەنا، سەلام عەبدوڵڵاهی و عوسمان مەحموودی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگکران.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە دوای تێپەڕاندنی چەند کاتژمێرێک لەژێر لێپرسینەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەیان لێکراوە و بە شێوەیەکی کاتی ئازادکراون.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ئەم هاووڵاتییانە لەلایەن ئەم ناوەندەوە تۆمەتبارکراون بە “هەبوونی پەیوەندی و ئەندامبوون لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان”.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژێک پێشتر (دووشەممە، ١١ی گوڵان، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی هەر ئەو گوندە بە ناوی ئەحمەد غوڵامی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرابوو.