بانگکران و هەرەشە لە یەکێکی تر لە بنەماڵە دادخوازەکان
سێشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۲   |  29-08-2023
ڕۆژی دووشەممە، ۶ی خەرمانان، برا و مامۆی فەرجاد دەوریشی، لاوی گیانبەختکردووی برووتنەوەی ژینا، لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە لە ورمێ بانگ کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە کە لە ئەگەری بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی کوڕەکەیان، هەڵوێستی توندیان بەرانبەر دەگرن. هەروەها ئەو بنەماڵە دادخوازە وەک ساڵی ڕابردوو دیسان جارێکی تر گوشار خراوەتە سەریان تاکوو لە سکاڵاکەیان پاشگەز ببەنەوە و واز بهێنن. فەرجاد دەرویشی، لاوی ناڕازیی ٢٢ تەمەن ساڵ و خەڵکی گوندی “بالوو”ی سەر بە شاری ورمێ، شەوی سێشەممە، ٢٩ی خەرمانانی پارەکە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شەقامی وەلیعەسری ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بریندار بوو و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ناوڕێگەدا گیانی لەدەست دا.