بانگکردنی خەدیجە مەهدیپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی
سێشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۲   |  15-08-2023
خەدیجە مەهدیپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن دادسەرای جێبەجێکردنی سزاکان لەو شارەوە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ مانگ بەندکردنەکەی بانگ کراوە. ناوبراو سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن دادگای ڕژیم لە ئیلام بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی” سزای ٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا. خەدیجە مەهدیپوور، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری پارەکە، لە کاتی تێپەڕکردنی سزای ٢٠ مانگ لە ماوەی بەندکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام، ئازاد بوو.