بانگکردن و دەستبەسەرکردنی هەڵسووراوێکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە
هەینی ۲۹-۰۲-۱۴۰۲   |  19-05-2023
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی سیستەماتیک و بەرنامەداڕێژراوی چالاکانی مەدەنی و کرێکاریی شاری سنەدا ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی گوڵان بورهان سەعیدی، هەڵسووراوی کرێکاریی ناسراوی ئەو شارە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەربوون و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.