فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگکردن و دەستبەسەر کردنی دکتۆر بەختیار محەممەدزادە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە
چوارشەممە ۰۸-۰۶-۱۴۰۲   |  30-08-2023

ڕۆژی سێشەممە، ٧ خەرمانان، دکتۆر بەختیار محەممەدزادە، خەڵکی شاری “دەڕەشار”ی سەر بە پارێزگای ئیلام، پاش ئەوەیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە بانگ کراوە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.
شایەنی باسە کە د. بەختیار محەممەدزادە سەرەتای مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووش جارێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلامەوە دەستبەسەر کرا و ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی گوڵان پاش نزیکەی دوو مانگ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد بوو.