فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگەواز بۆ بەڕێوەبردنی گەورەترین کۆبوونەوەی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی
شەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۱   |  11-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، خانەنشین کراوانی ڕێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی، لەئاست سەرنج نەدانی دەوڵت و مەجلیسی ڕژیم بە خواستەکانیان، لە سەرتاسەری وڵات کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەبەرن.
شایانی باسە، ئەم کۆبوونەوە سەرتاسەرییە بە بەشداری سەرجەم خانەنشین کراوان، خاوەنانی سەرەکی رێکخراوی دابین کردنی کۆمەڵایەتی و سەهامدارانی ڕاستەقینەی سندووقی تەئمینی ئیجتماعی، بەوتنەوەی چەندین درووشمی وەک “تەنیا لەسەر شەقام وەدی دێت خواستەکانمان” و “ئازادی دێت و ئێمە دەتوانین”، بەڕێوەدەچێت.