بانگ هەیشتکردنی ٤١ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ”نێی” مەریوان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە
هەینی ۲۰-۱۲-۱۴۰۰   |  11-03-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤١ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێـی” سەر بەشاری مەریوان، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونیەوە، بانگ هەیشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراون. هۆکاری بانگ هێشتنی ئەو هاووڵاتییانە لە لایەن ئیتلاعاتەوە، بەرگری کردن لە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە گوندی “نێ” بووە. هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە هاووڵاتییانە کردووە کە لە ئەگەری بەڕێوەبردن و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز، تووشی کێشە دەبن و دەبێت خۆتان لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز بپارێزن. جێی ئاماژەیە کە ناوی بانگ هێشت کراوان ئاشکرا کراوە.