فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بانگ کرانی بەرفراوانی تازەلاوان لە گوندی “نێ”ی مەریوان
هەینی ۲۶-۰۵-۱۴۰۳   |  16-08-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممەدا (٢٣ تا ٢٥ی گەلاوێژ)، لانیکەم ٢٠ منداڵ و تازەلاوی دانیشتووی گوندی “نێ” کە تەمەنیان لە نێوان ١٣ تا ١٨ ساڵ بووە، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای مەریوانەوە بانگ کراون و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکراوە.
شایانی باسە، یەکێک لەو منداڵانە تا ئاستێک هەڕەشەی لێکراوە کە لە بواری تەندروستیی جەستەیی و دەروونیدا تووشی کێشە بووە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە. هاوکات یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو منداڵانە ڕاگەیاندووە: “ئەو کەسانە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکیی تەبلیغی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەت بانگ کراون و بە سەختی هەڕەشەیان لێکراوە و لەلایەن ئەو هێزانەوە ئازار دراون.”