بانگ کرانی ژمارەیەک لە خوێندکارانی قوروە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات
دوشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۲   |  21-08-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووەدا ژمارەیەک لە کچانی خوێندکاری خەڵکی شاری قوروە لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانی بەناو ئەخلاقەوە بانگ کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیتلاعات وێڕای ئاگادارکردنەوەیان لەسەر ئەوەیکە پێی دەوترێت “حیجابی زۆرەملێ”، داوایان لەو کچانە کردووە وێنە و ڤیدیۆی ئەو کچانەی کە “حیجابی زۆرەملێ” ڕەچاو ناکەن وەک ڕاپۆرت بدەنەوە بە ناوەندە حکوومەتییەکان. هەروەها هەڕەشەیان لەو خوێندکارانە کردووە کە ئەگەر سەردانی بنکەی ئەو هێزانە نەکەن، دۆسیەکانیان لە ناوەندە حکوومەتییەکان دەنێرنە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی.