بریتانیا چەندین بەڵگەی لە دابینکردنی چەکوچۆڵی حوسییەکان لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە خستە ڕوو
سێشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۱   |  14-02-2023
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، بریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە بۆ یەکەم جار چەندین بەڵگەی بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوە کە نیشان دەدات ڕژیمی ئیسلامی چەکوچۆڵی پێشکەوتووی بۆ حوسییەکانی یەمەن دابین کردووە.
دەوڵەتی بریتانیا ئەو بەڵگانەی بە مەبەستی دەرخستنی پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی شۆرای ئەمنییەت لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، ڕادەستی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە.
ئەو چەکۆچۆڵانەی کە لەلایەن هێزی دەریایی بریتانیاوە دەستیان بەسەردا گیراوە، سپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامی بە قاچاخی ئەو چەکوچۆڵانە گرێ دەداتەوە.
بریتانیا ئەو بەڵگانەی خستووەتە بەردەست نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی شۆرای ئەمنییەت کە بەم زووانە بڵاو دەبێتەوە، باسی لەسەر بکرێت.