فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۲۲-۰۲-۱۴۰۲   |  12-05-2023

به پێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی یەک دوو ڕۆژێ ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی شارەکانی بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و هەروەهو کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەهۆی بەربوونەوە بەسەختی بریندابوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان، بەناوی “ئاکام محەممەدزادە” تەمەن ٢٧ ساڵ، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی مانگی گوڵان، لە کاتی کۆڵبەری لە خاڵی سنووری هەنگەژاڵەی شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کرا. شایانی باسە،  ئاکام محەممەدزادە، کە لاقی بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کەوتووە و بریندارکراوە، بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری بانە گواستراوەتەوە. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی مانگی گوڵان، کۆڵبەرێک بە ناوی “زەکەریا عەبدی”، خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایییەکانی سنووری نەوسوود بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زەکەریا عەبدی، پاش ئەوەی کە بریندار بووە، بە مەبەستی تیمارکردن و پێڕاگەیشتنی پزیشکی، بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٢٩٠ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون یان بریندار بوون کە ٤۶ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ٢٤٤ کەسیشیان بریندار بوون.