فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە
پێنجشەممە ۰۲-۰۱-۱۴۰۳   |  21-03-2024

دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و بانە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوون.
ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی ڕەشەمە، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لانیکەم دوو کۆڵبەر بە ناوی مەهدی شەریفی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز و هەروەها سولەیمان ئەمینی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، بە سەختی بریندار بوون.
ئەم دوو کۆڵبەرە بەمەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراونەتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان، باری تەندروستی سولەیمان ئەمینی ناجێگیرە.
شایانی باسە کە سولەیمان ئەمینی لە ٢٦ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووشدا بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لەسەر هەمان سنوور جارێکی دیکە بریندار ببوو.