فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان
سێشەممە ۲۰-۰۴-۱۴۰۲   |  11-07-2023

شەوی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی “جەماڵ”، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری “تەتە”ی هەورامان بریندار بوو. هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە. لەم ڕووداوەدا ئەم کۆڵبەرە بە هۆی بەرکەوتنی گولـلە لە پشت مل و سەری، بریندار بووە. هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئیدریس ڕەحمانی”، تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.