برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە
هەینی ۰۱-۱۰-۱۴۰۲   |  22-12-2023
سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “زانیار سەبوور” خەڵکی شاری بۆکان و دوو کۆڵبەری دیکە بەناوەکانی “وەفا ڕەسووڵنژاد” و “محەممەد وەکیلی” خەڵکی شاری شەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە سەختی بریندار بوون.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەز، زانیار سەبوور تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان و محەممەد وەکیلی، کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری بانە بریندار بوون. پێشتریش واتە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناو وەفا ڕەسووڵنژاد، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندارکرابوو. شایانی باسە، باری تەندروستیی وەفا ڕەسووڵنژاد ناجێگیرە.