فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود
شەممە ۲۳-۱۰-۱۴۰۲   |  13-01-2024

سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “پارسا زولفەقاری”، “هادی مەنسووری” و “بورهان ڕەحیمی” خەڵکی ڕوانسەر لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.
 بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بەفرانبار، هێزەکانی چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون. هەروەها ئێوارەی هەمان ڕۆژ، چوار کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ئەکبەر ڕەزانهان، دلاوەر فەرامەرزی، ئەکبەر فەرامەرزی و ئەرکان، خەڵکی گوندی “تین”ی سەر بە شاری پاوە، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە.