فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی سەربازێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە پیرانشار
پێنجشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۳   |  23-05-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردان، سەربازێک لە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار بە سەختی بریندار بوو و قاچێکی پەڕیوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر ناسنامەی ئەو سەربازە بریندارە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و باری تەندروستیی ناوبراو دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان نادیارە. هەر لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بابەتەدا، ڕۆژی سێشەممە ١ی جۆزەردان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی چیای کێلەشین لاوێک بەناوی ئیسماعیل عەزوزەمە تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “میراوێ” سەر بە شاری شنۆ گیانی لەدەستدا بوو. هەروەها لەو ڕووداوەدا، دوو برا بەناوەکانی هێمن مووسەوی و هادی مووسەوی تەمەن ٢٦ ساڵ و هەردووکیان خەڵکی گوندی “مێراوێ”ی شنۆ بە سەختی بریندار ببوون.