فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
هەینی ۲۹-۰۲-۱۴۰۲   |  19-05-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی مانگی گوڵان، “فارووق عەزیزی” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، لەناوچەی سنووری “مێرگەدرێژ” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێکرا و بەسەختی برینداربوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گوللە بەر ورگی فارووق عەزیزی کەوتووە و لە لایەن تیمەکانی فریاگوزاری هەرێمی کوردستانەوە لە نزیک سنووری حاجی ئومەران بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پێوەندەدا ڕایگەیاند، بە ئەگەرێکی زۆرەوە فارووق عەزیزی دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە ناوەندی فریاکەوتنی شاری سۆران، بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ شاری هەولێر بگوازرێتەوە.