برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین
شەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۳   |  25-05-2024
ئەمڕۆ شەممە ٥ی جۆزەردان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە نزیک ناوچەی “ئاق داخ” له شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، شۆفێرێکی کۆمپاین لە کاتی دروێنەی گەنم بریندار بووە.
شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە لە لایەن خەڵکەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوە و باری جەستەیی و تەندرووستی ناوبراو جێگیر ڕاگەیەندراوە. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان. لە سەرەتای مانگی جۆزەردانەوە، لانیکەم هاووڵاتییکی خەڵکی شنۆ بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراوە و ٤ هاووڵاتیی دیکەش لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار و قەسری شیرین بریندار بوونە.