برینداربوونی ١١ خوێندکار، بەهۆی داڕمانی سەربانی زانکۆی ڕازی کرماشان
سێشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۳   |  14-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لانیکەم ١١ خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان، بەهۆی داڕمانی سەربانی یەکێک لە پۆلەکانی کوڵێجی ئابووری ئەم زانکۆیە، بەسەختی بریندار بوون.
جێگای ئاماژەیە، پێشتریش بەهۆی داڕمانی سەربانی یەکێک لە پۆلەکانی کۆلێجی وتنەوەی وانەی ئەدەبیات لەم زانکۆیە لە خەزەڵوەری پارەکە، چەندین خوێندکار بریندار ببوون.