برینداربوونی ١٣ کرێکار بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان لە شارستانی بافت
دوشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۲   |  19-02-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی هەڵگری کرێکاران لە شارستانی بافت، لانیکەم ١٣ کرێکار بە سەختی برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کرێکارانە کە بە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری پەیکانبار بەرەو شوێنی کارەکەیان لە ناوچەی “گێدار سەبز گوشەک” لە شارستانی بافت دەڕۆیشتن، تووشی ڕووداو بوون و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوون. جێگای ئاماژەیە، ساڵانە بە سەدان کەس بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی بێدەرەتانی ڕژیم و ستاندارد نەبوونی ڕێگاوبان و ئیمەنی ئۆتۆمبێلەکان و هەروەها جادەکان، دەبنە قوربانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران.