برینداربوونی ١٨ کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ناوەندی مەنهەتەنی ئەمریکا
هەینی ۱۶-۰۴-۱۴۰۲   |  07-07-2023
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕ، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆبووس لە ناوەندی شاری “مەنهەتەن”ی نیۆیۆرک، لانیکەم ١٨ کەس بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کاربەدەستانی خۆجێی ڕایانگەیاندووە کە ئەم ڕووداوە کاتژمێر ٧ی ئێوارێ ڕۆژی پێنجشەممە ڕوویداوە و ئۆتۆبووسێکی ئاسایی خۆی کێشاوە بە ئۆتۆبووسێکی گەشتیاری لە ناوەندی مەنهەتەن. شایانی باسە، جگە لەم ١٨ کەسە کە برینەکانیان سەختە، ٦٣ کەسی دیکەش بەشێوەی سەرپایی نەشتەرگەریان بۆ کراوە.