برینداربوونی ٢٨ کرێکار لە مێحوەری ئازادگانی تاران
چوارشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۳   |  16-10-2024
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنیریی هێرانا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆبووسی هەڵگری کرێکارانی کارخانەیەک لە مێحوەری ئازادگان، لانیکەم ٢٨ کرێکار برینداربوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕووداوە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەورەڕێی ساوە بەرەو تاران لە وروودی ئازادگانی جنووب ڕوویداوە و بەهۆیەوە ٢٨ کرێکار بە شێوەی سەرەکی برینداربوون، بەڵام دۆخی حەوت کەسیان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و گەیەندراونەتە ئۆۆرژانس.