فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی ٥ کرێکار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار
سێشەممە ۱۷-۱۲-۱۴۰۰   |  08-03-2022

بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێویست لە شوینی کار و ئاگرگرتنی کانکسێکی نیگابانی لە فرۆکەخانەی پەیام لە شاری کەرەج کرێکارێکی تەمەن ٤٨ ساڵ برینداربوو.
لە ڕووداوێکی دیکەدا و لە شاری قۆدس، ٤ کرێکاری دیکە، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی ئەو شارە، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار و داڕمانی ئەو بینایە برینداربوون. هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو کرێکارانە ئاشکرا نەکراوە و هەروەها لە باری تەندروستیشیان زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.