برینداربوونی کۆلبەرێک لە سنووری بانە
چوارشەممە ۱۰-۰۸-۱۴۰۲   |  01-11-2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگژاڵ”ی ئەو شارە بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەورێز گواستراوەتەوە.
شەوی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەر، لوقمان ئەحمەدپوور، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “مەنیجەڵان”ی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵ شانی بەسەختی بریندار بووە و باری تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بەهۆی قووڵیی برینەکەی و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی، بۆ ناوەندێکی پزیشکیی شاری تەورێز گواستراوەتەوە.