برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕیم لە سنووری بانە
هەینی ۲۷-۰۵-۱۴۰۲   |  18-08-2023
ڕۆژی هەینی ٢٧ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “رەئووف ڕەسووڵی” لە سنووری بڕوێشکانی ئەمشارە، بە تەقەی ڕاستەوخوی هێزکانی ڕژیم بریندار کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەئووف رەسووڵی لە لای سمتییەوە بە سەختی برینداربووە و دەستبەجێ گەیەندراوەته نەخۆشخانەی “سەلاحەدین ئەیوبی” لە شاری بانە و دواتر بەهۆی قورسی برینەکەی گوازتراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ.