برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
شەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۲   |  27-01-2024
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخوی هێزەکانی ڕژیم لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانه، لە سنووری ئەمشارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “یادگار عەلیپور” تەمەن ٣٠ ساڵ، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری “هەنگەژال”ی ئەمشارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار بوو.