فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری سەوڵاوا
دوشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۲   |  08-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی ناوچەی هەورامان کە هێشتا ناسنامەی نادیارە، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایییەکانی سنووری سەوڵاوا بەسەختی بریندار بووە. پێشتریش واتە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بەفرانبار، کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بە ناوی هیوا مەحموودی بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی شەڕکەری هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بووە. بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا مەحموودی بەهۆی کاریگەری گوللەی شەڕەوە تووشی پچڕانی ڕیخۆڵە و سییەکانی بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیووبی بانە گواستراوەتەوە و بەپێی زانیارییەکان بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.
لە لایەکی دیکەوە کۆڵبەرێکی دیکەی بەتەمەن لە بەرزایییەکانی سنووری سەوڵاوا کەوتووەتەوە خوارەوە و بەم هۆیەوە سەر و لاقی شکاوە. ئەو کۆڵبەرەش بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری سنە گواستراوەتەوە.