برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
چوارشەممە ۱۸-۰۷-۱۴۰۳   |  09-10-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەر، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری بانە، کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “شاخەوان مەشهوری” خەڵکی سەقز و دانیشتووی ئاوایی “کەندەسوورە”ی سەر بە بانە ڕاگەیەندراوە. شایانی باسە، ناوبراو لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنە زگی بە قورسی بریندار بووە و بە هۆی قورسی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری سنە ڕاگوێزراوە.