برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری شاری بانه
دوشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۲   |  12-06-2023
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ڕەحیم فەیزی”، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەیەکی سنووریی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحیم فەیزی تەمەن ٥٠ ساڵ، بەسەختی بریندار بووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو هەر دوو لاقی بریندار بووە و بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی، بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.