برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسود بە هۆی تەقینەوەی مین
سێشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۰   |  22-02-2022
ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ”میرعەبدلی” سەر بە شاری پاوە، بە ناوی ”ئەرکان مەحموودی” تەمەن ٢٥ ساڵە، بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بە توندی بریندار بوو.
شایانی باسە، کۆماری ئیسلامی بە جێ پاک کردنەوەی ناوچە سنوورییەکانی ئێران لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی عێراق و ئێران، ئێستاش خەریکی چاندنی مینە و بەو هۆیەوە ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆڵبەاران و خەڵکی مەدەنی ناوچە سنوورییەکان، بە هۆی تەقینەوەی مین دەبنە قۆربانی.