بریندارکرانی کاسبارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئسیلامی
دوشەممە ۱۱-۱۱-۱۴۰۰   |  31-01-2022
بە پێی هەواڵەکان، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک سەوڵاوا و لە شوێنێک بە ناوی «کەمەراو» تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کردووە و شۆفێرەکەیان بە ناوی “چیاکۆ کەریمی” کە تەمەنی ٢٣ ساڵ بووە بەسەختی بریندار کردووە.
پێویستە بوترێت چیاکۆ کەریمی خەڵکی گوندی «دگاگا» یە و سک و ڕیخۆڵەی بە سەختی پێکراوە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی «چەمران» ی ئەو شارە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.