بریندار بوونی دوو کاسبکار بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم
چوارشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۱   |  01-02-2023
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕێبەندان دوو کاسبکار بەناوەکانی شەهاب عەلیجانی، خەڵکی مەهاباد و حەسەن پترۆسی، خەڵکی پیرانشار، لە کاتی پەیداکردنی بژێوی ژیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پایگای “دارلەک” برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.
لە ئێستادا شەهاب عەلیجانی بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی ورمێ ڕاگیراوە.
هەر لەم ڕاستایەدا ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندان، حەسەن پترۆسی خەڵکی پیرانشار لە کاتی گوستنەوەی کەلوپەل، لە بەرزایییەکانی کوێستانی سنووری قەندیل،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو.
ئەم هاووڵاتییەش بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە و بارودۆخی تەندروستی ناوبراو لە ئێستادا نەزانراوە.